نرخی نەوتی خاو دابەزینی بە خۆوە بینی
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت دابەزینی بەخۆوەبینی
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەمە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا 0.6ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا 63.10 دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا هەفتەی رابردو بەڕێژەی لەسەدا 1.6 نرخەکەی دابەزی بو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 20 سەنت دابەزیوە
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 20 سەنت و رێژەی لە سەدا 0.4 دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا یەکی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش نرخەکەی لە 56 دۆلاردا جێگیربو.
گەشەسەندنی ئابوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خاوبوەتەوە و بوەتەهۆی بەهێزکردنی مامەڵەکانی نەوت
گەشەسەندنی ئابوری ویلایەتە یەکگرتوەکان خاوبوەتەوە و بوەتەهۆی بەهێزکردنی مامەڵەکانی نەوت، هاوکات ئەم گەشەسەندنە ئابوریە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر خاوبوەتەوە، ئەوەش بەهۆی کاریگەری جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکاوەیە.
خەندان-
