دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی وڵاتەکەی دیاریکرد

دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی وڵاتەکەی دیاریکرد
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەفەرمی جۆن راتکلیف، کۆنگرێسمانی تێکساسی کاندید کرد بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا.

جۆن راتکلیف، کۆنگرێسمانی تێکساس بەربژێری منە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم، جۆن راتکلیف، کۆنگرێسمانی تێکساس بەربژێری منە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا".

بەڕێوەبەری ئێستای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لەنامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ترەمپ کردوە



دان کۆتس، بەڕێوەبەری ئێستای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لەنامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ترەمپ کردوە و 15ی مانگی داهاتو پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت.

دیاریکردنی راتکلیف لەلایەن ترەمپەوە کۆتایی بە دو ساڵ مشتومڕ و رەخنەی بەرپرسانی ئەمریکا هێنا، دوای ئەوەی هەواڵی دەستێوردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 کە تیایدا ترەمپ بوە سەرۆکی ئەمریکا لە لایەن هەواڵگیریی ئەمریکا بڵاوکرایەوە.






خەندان-
Top