بۆکۆ حەرام 65 هاووڵاتیی مەدەنی دەکوژێت

 بۆکۆ حەرام 65 هاووڵاتیی مەدەنی دەکوژێت

چەکدارانی گرووپی بۆکۆ حەرام 65 هاووڵاتیی مەدەنی دەکوژن و حکوومەتی نایجیریا زانیارییەکان بڵاو دەکاتەوە.

محەمەد بولاما، سەۆک وەزیرانی نایجیریا رایگەیاندووە، ئەو 65 کەسە رۆژی شەممەی رابردوو بە دەستی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام، کوژراون.

ئەو هاووڵاتییانە لەکاتی گەڕانەوەیان لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی کەسێک لە گوندێکی سنووری ویلایەتی برۆنۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان، تووشیدەستڕێژی گوللەی چەکدارانی بۆکۆ حەرام بوون.

سەرۆک وەزیرانی نایجیریا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کوشتنی ئەو هاووڵاتییانە دوای ئەوە دێت، کە لە دوو هەفتەی رابردوو، خەڵکی ناوچەکە 11 چەکداری بۆکۆ حەرامیان کوشتبوو، کە بەنیازی دەست بەسەرداگرتنی گوندەکان هاتبوون.

بۆکۆ حەرام گرووپێکی تیرۆریستییە و دوای دامەزراندنی خەلافەتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014، خۆی وەک بەشێک لەو خەلافەتە راگەیاند.




باسنيوز
Top