زاڵمای خەلیل زاد: تاڵیبان بەڵێن دەدات ئەفغانستان نەبێتە شوێنی پیلانگێران

زاڵمای خەلیل زاد: تاڵیبان بەڵێن دەدات ئەفغانستان نەبێتە شوێنی پیلانگێران
نوێنەری ئەمریکا لەسەر مێزی دانوستاندن لەگەڵ تاڵیبان رایگەیاند، تاڵیبان بەڵێنی داوە رێگە نادەن ئەفغانستان ببێتە شوێنی پیلانگێران بۆ هێرشی تیرۆرستی.

ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە پاش هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەری 2001 وە هێرشی کردە سەر ئەفغانستان بۆ ڕیشەکێشکردنی چەکدارانی ئەلقاعیدە کە لەلایەن تالیبانەوە داڵدە درابون.

بابەتی ئەوەی ئەفغانستان نەبێتە مەیدانی هێرشێکی تر بۆ سەر ئەمریکا بوەتە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان


ئێستا زیاتر لە 18 ساڵ پاش ئەو ڕوداوە، بابەتی ئەوەی ئەفغانستان نەبێتە مەیدانی هێرشێکی تر بۆ سەر ئەمریکا بوەتە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان.

زاڵمای خەلیل زاد، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لەسەر مێزی دانوستاندن رایگەیاند، ئەو ئاسودەیە بە بەڵێنەکانی تاڵیبان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕێکخراوە تیرۆرستە جیهانییەکان لە بەکارهێنانی ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بۆ پیلان گێڕانی هێرشی جیهانی.

پێویستە جیهان دڵنیابێت لەوەی ئەفغانستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی


خەلیل زاد ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە جیهان دڵنیابێت لەوەی ئەفغانستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، ئێمە ئاسودەین بە بەڵێنەکانی کەلەلایەن تالیبانەوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم پێمان دراوە."

هاوکات مایکڵ واڵتس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کە وەکو سەرکردەی هێزی تایبەتی ئەمریکا چەندین گەشتی بۆ ئەفغانستان کردوە دەڵێت، دڵخۆشە کە دەبینێت تاڵیبان گفتوگۆ دەکات.

گومانم لە ڕاستگۆیی تالیبان هەیە، بەڵام تەنانەت بەوەش قائیل بیت چۆن تاڵیبان ئەو توانایەی هەیە کە بتوانێت ئەو کارە بکات


ئاماژەی بەوەشکردوە، "گومانم لە ڕاستگۆیی تالیبان هەیە، بەڵام تەنانەت بەوەش قائیل بیت چۆن تاڵیبان ئەو توانایەی هەیە کە بتوانێت ئەو شتانە بکات کە بە 300 هەزار لەشکری ئافغانی و هێزی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان نەهاتە دی."






خەندان
Top