ترەمپ و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردۆتەوە کەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانیول ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و پرسی رێکەوتنێکی نێودەوڵەتییان بۆزیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان تاوتوێکردوە.
گفتوگۆی نێوان ماکرۆن و ترەمپ پاش هەڕەشەیەکی ئەمریکا هات
گفتوگۆی نێوان ماکرۆن و ترەمپ پاش هەڕەشەیەکی ئەمریکا هات بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوەکەی فەرەنسا کە بڕیاری زیادکردنی باجی سەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکانی داو کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش زیانیان پێدەگات.
زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان خواستێکی جیهانی لەسەرە
ماکرۆن ئاماژەی بەوەکردوە زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان خواستێکی جیهانی لەسەرە و بۆ تاوتوێکردنی ئەوبابەتەش کۆبونەوەی لوتکەی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان (G7) باشترین دەرفەتە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە.
ماکرۆن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەترەمپی راگەیاندوە بەپێویستی دەزانن کاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە بکەن تا رێکەوتنێکی نێودەوڵەتی لەسەر بکرێت.
خەندان
