بەحرەین بەتۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەسدا سەپاند

بەحرەین بەتۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەسدا سەپاند
حکومەتی بەحرەین سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەسدا سەپاند کەلە دو کەیسی جیاوازدا تاوانی تیرۆریان ئەنجامداوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە حکومەتی بەحرەین سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەسدا سەپاند کەلە دو کەیسی جیاوازدا تاوانی تیرۆریان ئەنجامداوە.

کەیسی یەکەمی تاوانەکە کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس بوە


کەیسی یەکەمی تاوانەکە کە حکومەتی بەحرەین بەتاوانی " تیرۆریزم" مامەڵەی لەگەڵ کردوە کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس بوە.

بەگوێرەی تویتێکی داواکاری گشتی ئەو وڵاتە، کەیسی دوەمی تاوانەکە کوشتنی ئیمامێکی مزگەوت بوە و بەهۆیەوە تاوانبار لەسێدارە دراوە.






خەندان
Top