رەچەڵەکی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت

رەچەڵەکی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت
رەچەڵەکی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

رۆژی چوارشەممە 24-7-2019، بۆریس جۆنسۆن ودک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای تێرێزا مەی، دەست بەکار بوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، ستانلی جۆنسۆنی باوکی بۆریس، نەوەی عەلی کەمال بەگ، دوایین وەزیری ناوخۆی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (تورکیای ئێستا) بووە.

وەک ماڵپەڕەکە باسی کردووە، عەلی کەمال 1867- 1922، ماوەی سێ مانگی کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانییەکان وەزیری ناوخۆ بووە و لەو ماوەیەدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا کەمال پاشا (ئەتاتورک)دەرکردووە و دواتر بەهۆی دەرکردنی ئەو فەرمانە بۆ ئەتاتورک، کە بە باوکی تورکیای ئێستا دادەنرێ، نەتەوەپەرستانی تورکیا عەلی کەمالیان کوشتووە.

عەلی کەمال بەگ لە سەردانێکیدا بۆ بەریتانیا، هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێکی بەریتانی بەناوی وینفرێد پرۆن کردووە و کچ و کوڕێکی بەناوەکانی عوسمان ویڵفرێد کەمال و سەلمایان هەبووە.

دوای گەڕانەوەی عەلی کەمال بۆ دەوڵەتی عوسمانی و لەکاتی شەڕی جیهانیی یەکەم، دوو منداڵەکەی عوسمان و سەلما لەلایەن مارگرێت جۆنسۆنی داپیرەیان بوون و بەهۆی ئەوەی تورکیا و بەریتانیا لەو شەڕەدا لە دژی یەک بوون، نازناوی دوو منداڵەکە لە کەمالەوە بۆ جۆنسۆن گۆڕدرا.

دواتر عوسمان هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێک بەناوی ئیرین ویلیامز کردووە و ئەوانیش کوڕێکیان بووە بەناوی ستانلی جۆنسۆن، کە دەکاتە باوکی بۆریس جۆنسۆن.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە ساڵی 1964 لە شاەی نیویۆرک لە دایک و باوکێکی خانەدانی بەریتانی لەدایک بووە و خاوەن هەردوو رەگەزنامەی بەریتانیا و ئەمریکایە.











باسنيوز
Top