نۆ وەزیری بەریتانی دەست لەکار دەکێشنەوە

 نۆ وەزیری بەریتانی دەست لەکار دەکێشنەوە


نۆ وەزیری حکوومەتی بەریتانیا دوای هاتنە سەرکاری سەرۆک وەزیرانی نوێ، دەستیان لەکار کێشایەوە.

رۆژی چوارشەممە 23-7-2019، بۆریس جۆنسۆن ودک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای تێرێزا مەی، دەست بەکار بوو.

دوای دەست بەکاربوونی بۆریس جۆنسۆن، نۆ وەزیری حکوومەتی بەریتانیا دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان راگەیاند، کە بریتین لە؛

- جێرمی هانت، وەزیری دەرەوە.

- بێنی مۆردن، وەزیری بەرگری.

- لیام فۆکس، وەزیری بازرگانیی نێودەوڵەتی.

- گریگ کلارک، وەزیری کار.

- دامیان هێندز، وەزیری فێرکردن.

- فیلیپ هامۆند، وەزیری خەزێنە.

- رۆری ستیوارت، وەزیری گەشەپێدان.

- دێڤید جۆک، وەزیری داد.

- دێیڤد لدینجتۆن، وەزیری نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران، کە بە ئەمری واقیع وەک جێگری سەرۆک وەزیران دەناسرێ.







باسنيوز
Top