ئێران: بریتانیا نێوەندگیری بۆ ئازادکردنی کەشتییەکەی ناردوە

ئێران: بریتانیا نێوەندگیری بۆ ئازادکردنی کەشتییەکەی ناردوە
بەڕێوەبەری نوسینگەی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بریتانیا نێوەندگیری بۆ ئازادکردنی کەشتییەکەی ناردوە.

محەمەد گولبایكانی، بەڕیوەبەری نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "حكومەتی لەندەن بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئازادكردنی ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرەی بریتانیا كە لە ماوەی پێشودا لەلایەن تارانەوە دەستیبەسرداگیرا نێوەندگیرێكی ناردوەتە وڵاتەكەی".

گولبایكانی، پاش ئەو راگەیەندراوە سەبارەت بە سەردانیكردنی ئەو نێردەیەی بریتانیا ئامادە نەبو هیچ رونكردنەوەیەكی زیاتری بخاتە بەردەست.

هەینی رابردو 19ی تەمموز، سەپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، پاش ئەوەی كەشتیەكی نەوتهەڵگری بریتانی ل گەروی هورمز رێساكانی هاتوچۆی دەریایی پێشێلكردوە، لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

تا ئێستا ئەو كەشتیە و سەرجەم كارمەندانی ناو كەشتیەكەش لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرن و لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا، حكومەتی بریتانیا بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئێران چەند كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا.





خەندان
Top