پاپا فرانسیس نامەیەک ئاڕاستەی بەشار ئەسەد دەکات

پاپا فرانسیس نامەیەک ئاڕاستەی بەشار ئەسەد دەکات
پاپای ڤاتیکان نامەیەکی ئاڕاستەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کرد و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە خراپبونی رەوشی سوریا بە گشتی و رەوشی پارێزگای ئیدلب بە تایبەتی.

نامەکەی پاپا فرانسیس لە لایەن شاندێکی ڤاتیکانەوە رادەستی بەشار ئەسەد کراوە


ماتیۆ برونی، وتەبێژی پاپا فرانسیس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، نامەکەی پاپا فرانسیس لە لایەن شاندێکی ڤاتیکانەوە بە سەرۆکایەتی کاردیناڵ پیتەر کودو ئەبیا تورکسن-ەوە رادەستی بەشار ئەسەد کراوە.

پاپا فرانسیس داوای لە بەشار ئەسەد کردوە، ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی ئەو کارەساتە مرۆییە بخاتەگەڕ


هاوکات کاردیناڵ پیترۆ بارولین، ئەمنیداری ڤاتیکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندوە، لە نامەکەدا، پاپا فرانسیس داوای لە بەشار ئەسەد کردوە، ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی ئەو کارەساتە مرۆییە بخاتە گەڕ کە پارێزگای ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری روبەڕوی بونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نامەکەدا، پاپا فرانسیس داوایکردوە گیانی مەدەنییەکان لە سوریا بپارێزێت و بەھیچ شێوەیەک دامەزراوە مەدەنییەکانی وەک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بۆردومان نەکرێن و رێگە بە ئاوارەکان بدرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ھەروەھا بەندکراوەکانیش ئازاد بکرێن.










باسنیوز
Top