نیسان 10 هەزار کارمەندی خۆی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە کۆمپانیای نیسان، نزیکەی 4500 لەو کارمەندانە لە کارگەکانی نیسان لە دەرەوەی ژاپۆن دووردەخرێنەوە.
کۆمپانیای نیسان 138 هەزار کارمەندی لە ژاپۆن و وڵاتانی دیکە هەیە. کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانی نیسان بەو واتایەیە: هێشتا کێشەکانی کۆمپانیاکە لەگەڵ کۆمپانیای رینۆ چارەسەرنەکراون، ئەو کێشانەش کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کاروباری بازرگانیی کۆمپانیای نیسان دروستکردووە.
کۆمپانیای نیسان لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی رینۆی فەرەنسی و میتسۆبیشی ژاپۆنی هاوپەیامنییەکیان هەبوو، دوای دەستبەسەکردنی کارلۆس گۆسن، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە لە ژاپۆن لەسەر سکاڵای بەرپرسانی کۆمپانیای نیسان، "بەهۆی ئەوەی کاروباری هاوپەیمانییەکەی بە خراپی بەڕێوەبردووە"، ئەو هاوپەیمانییە لەرزۆک بووە و خەریکە لەباردەچێت.
بازاڕی کۆمپانیای نیسان لە ئەمریکا کە بە گەورەترین بازاڕی بیانیی نیسان هەژماردەکرێت سستبووە و بەڕێوەبەرانی نیسان هەوڵدەدن بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و رێکخستنەوەی کۆمپانیاکە، بازاڕەکانیان بپارێزن.
رووداو
