ئێران: چاودێری هەمو کەشتییە ئەمریکییەکان دەکەین لەکەنداودا
چاودێری هەمو کەشتییە ئەمریکییەکان دەکەن
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لیوا حسین خانزادی فەرماندەی هێزی دەریاوانی ئێران رایگەیاند چاودێری هەمو کەشتییە ئەمریکییەکان دەکەن لەناوچەی کەنداو و ئەرشیفێکی گەورەشیان لەوێنەی جموجوڵەکانیان هەیە.
مانگی رابردو پاش ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاشدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە خۆایە خوارەوە، ئێران و ئەمریکا لەلێواری جەنگێکی گەورە نزیکبونەوە تا لەدواین چرکەساتەکاندا ترەمپ بڕیاری جەنگی راگرت.
لەرێگای فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانەوە چاودێری هەنگاو بەهەنگاوی جوڵەی کەشتییەکان دەکەن
خانزادی ئاماژەی بەوەشکردوە لەرێگای فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانەوە چاودێری هەنگاو بەهەنگاوی جوڵەی کەشتییەکانی دوژمن بەتایبەتی ئەمریکا دەکەن هەر لەسەرەتای بەڕێکەوتنیان تا دەگەنە سنوری کەنداو.
وتیشی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندیان لەوێنەی جوڵەی کەشتییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا هەیە و سودیان لێوەردەگرن بۆ روبەروبونەوەی خۆیان.
خەندان
