له ئێران 8 هاووڵاتیی بەلووچ بوونە قوربانی

 له ئێران  8 هاووڵاتیی بەلووچ بوونە قوربانی
ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر کاسبکارانی بەلووچ، لە سنووری شاری "ڕیگان"لە پارێزگای کرمان، دوو هاووڵاتیی بەلووچ کوژراون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.



لەمبارەوە کەمپینی چالاکوانانی بەلووچ بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی٧ی٢٠١٩ بەهۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی بەلووچ لە سنووری پارێزگای کرمان، دوو کەس گیانیان لەدەست داە و شەش کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.



زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان و شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن پاش دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمێلی کابسکاران کە سووتەمەنیی تێدا بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی دیکە پێکیان داداوە و هێزە ئەمنییەکانیش شوێنەکان بەجێ هێشتووە.



لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەگەڵ پاکستان هاشێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرێک لە خەڵک بەهۆی نەبوونی دەرەتانی کار، سەرقاڵی کاسبی و هاوردن و ئاڵۆگۆڕکردنی کاڵا و شتومەک و بەتایبەت سووتەمەنین و ئەمەش لە یاسای ئێراندا بە قاچاخ دێتە ئەژمار، و پێش بەو کاسبکاران دەگرن و ساڵانە بە دەیان حاڵەتی کوشتن و برینداربوونی کاسبکارانی بەلووچ ڕوو دەدات.








باسنيوز
Top