ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا دیاریی ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، ئێستا پێشبڕكێكه له‌نێوان بۆرس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته جێره‌می هانتدایه.
رۆژی دووشه‌ممە، له پرۆسه‌یه‌كی داخراودا ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران ده‌نگیان به یه‌كێك له‌و دوو كاندیده داوه و پێشبینی ده‌كرێن بۆرس جۆنسن بێت.
یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێش ئه‌وه‌یه، پێویسته له‌ماوه‌ی سێ مانگدا پرسی برێكزت یه‌كلابكاته‌وه و به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربكات یانیش ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2016 پووچه‌ڵ بكاته‌وه و له‌نێو ئه‌و یه‌كێتییه بیهێڵێته‌وه.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆرس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.
K24
