تره‌مپ: ئێران له ئاژاوه‌یه‌كی گشتگیردایه و ئابوورییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته قۆناخی مردن
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "بارودۆخی ئابووریی ئێران رۆژ له دوای رۆژ زیاتر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و دووچاری هه‌ڵاوسانی زیاتر ده‌بێت، ئێران له ئاژاوه‌یه‌كی گشتگیردا ده‌ژی".
تره‌مپ ناو به ناو قسه له‌باره‌ی داڕووخانی ئابووریی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، خراپی دۆخی ئابووریی ئێران زیاتر ره‌گ داده‌كوتێت و ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م چالاكییه‌كانیدا.
به‌م دوواییانه‌ش بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردبوو، به‌خێرایی ئابووریی ئێران 3.6% داده‌كه‌وێت به‌راورد به ساڵی 2018 كه 1.5% بوو. به‌ڵام له ساڵانی 2020 و 2012 ئابووری ئه‌و وڵاته 1.1% ده‌بوژێته‌وه.
له مانگی نیسانی رابردووش، سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردبوو، داكه‌وتنی ئابووری ئێران بگاته 6% له ساڵی 2019 دا، له كاتێكدا ساڵی 2018 داكه‌وتنه‌كه 3.9% بوو.
بارودۆخی ئابووری ئێران له پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له مانگی 5/2018 وه به‌ره‌و خراپتر رۆشت، واشنتن له مانگی ئابی هه‌مان ساڵ سزا و ئابڵۆقه‌ی زیاتری به‌سه‌ردا سه‌پاند و هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی جیهانیش كرد ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن سزای ئابوورییان ده‌دات.
له رۆژی 5/11/2018 وه قۆناخی دووه‌می گه‌مارۆكانی سه‌ر تارانی راگه‌یاند و كه‌رتی نه‌وت و غاز و وزه و به‌رهه‌مه‌كانی خسته چوارچێوه‌ی سزاكانه‌وه.
ته‌نانه‌ت حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به ئاشكرا گووتی: "ئابووری ئێران كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی گه‌وره‌وه و له ساڵی 1979 وه كه شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵگیرساوه تا ئێستا فشاری وا به‌هێز یه‌خه‌ی نه‌گرتووین".
K24 -
