پاکستان نهێنییەک لەبارەی کوژرانی بن لادن ئاشکرا دەکات

 پاکستان نهێنییەک لەبارەی کوژرانی بن لادن ئاشکرا دەکات


سەرۆک وەزیرانی پاکستان نهێنییەک لەبارەی کوژرانی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە ئاشکرا دەکات.

عومران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، کە بە سەردانێک لە ئەمریکایە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی زانیاری لەبارەی شوێنی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی قاعیدە، داوەتە ئەمریکییەکان.

عومران خان هەروەها رایگەیاندووە، کە زانیارییەکانی هەواڵگریی وڵاتەکەی، کە ”لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ئاشکرا بوون“، بوونە هۆی ئاشکرابوونی شوێنی ئوسامە بن لادن و کوشتنی.

بن لادن لە مانگی 5ـی 2011، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزێکی تایبەتی ئەمریکی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ئەبوەت ئاباد لە پاکستان، کوژرا.





باسنیوز
Top