سعودیە گورزێکی ئابووری لە تورکیا دەدات
شانشینی عەرەبستانی سعودیە هاوشێوەی عێراق، گورزێکی ئابووریی کەمەرشکێن لە تورکیا و دوو وڵاتی دیکە دەدات.
دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە بڕیاری داوە بۆ پاراستنی بەرهەمی وڵاتەکەی، چیتر رێگا بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی تورکیا، ئوردن و ئۆکراینا، نەدات.
بڕیارەکەی ئەو دەستە سعودیە لەمڕۆ دووشەممە 22-7-2019ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن. تا کۆتایی مانگی 8ـی ئەمساڵ کاری پێ دەکرێت.
لە رۆژی 1-5-2019، حکوومەتی عێراق هاوردەکردنی هێلکەی لە تورکیا راگرتووە.
رۆژی یەکشەممە 21-7-2019، رۆژنامەی (زەمان)ی تورکی بڵاوی کردەوە، کە بەهۆی ئەو بڕیارەی عێراقەوە، هەشت سەرمایەداری تورکیا مایەپووچ بوون و زیانێکی گەورەش بە کەرتی بەرهەمهێنانی هێلکە، کەوتووە.
باسنيوز
