وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران: 17 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەوڵگریی ئەمریکا (CIA) دەستگیریمان كردوون

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران:  17 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەوڵگریی ئەمریکا (CIA) دەستگیریمان كردوون
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ئاشکرای کردووە 17 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەوڵگریی ئەمریکا (CIA) دەستگیر کردووە و جەختی کردووەتەوە هەندێکیان لەسێدارە دەدرێن.



لەمبارەوە سکرتێری دژە سیخوڕیی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی٧ی٢٠١٩ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاندووە: "لە ماوەی رابردوودا توانیومانە تیمێکی سیخوڕی لێک هەڵبوەشیننەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکادا هەبووە".



ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئێران باسی لە دەستگیرکردنی تیمێکی ١٧کەسیی سەر ەب دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لەناو خاکی ئێران کردووە کە بە شێوەی ڕێکخراو بارهێنراون و حوکم و سزا بۆ هەندێکیان دەکراوە و هەندێکیان وەک "هەڵگەڕاوە لە دین" لەسێدارە دەدرێن.



ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کەسانە کەسانی فەرمانبەر لە شوێنە هەستیار و گرنگەکان و هاوکات کەرتی تایبەت بوون کە وەک گرێبەست، یان ڕاوێژکار کاریان کردووە.





باسنیوز
Top