سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆچی دوایی کرد
لەمبارەوە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی پێشوو چەند زانیارییەک بڵاو کرایەوە کە یۆکیا ئامانۆ، بەهۆی نەخۆشی بەتەمایە پێش لە کاتی دیاریکراوی خۆی، واتە مانگی مارسی ساڵی داهاتوو واز لە پۆستەکەی بهێنێت.
باس لەوە دەکرێت هۆکاری مەرگی یۆکیا ئامانۆ نەخۆشی بووە کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا تووشی بووە.
ئامانۆ، دیپلۆماتکارێکی تەمەن 72 ساڵەی خەڵکی ژاپۆنە و پێشتر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کاری کردووە و بە پێنجەمین سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دێتە ئەژمار کە پاش محەمەد ئەلبەرادعی لە ساڵی 2017ەوە وەک سەرۆکی ئەو ئاژانسە دیاری کراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ وڵاتانی ئەندام لە ئاژانس، هەواڵی کۆچی دوایی یۆکیا ئامانۆی پێ راگەیەندوون.
یۆکیا ئامانۆ، مانگی مەی ساڵی 1947 لە ژاپۆن لەدایک بووە و خوێندن و پسپۆڕیی لە بواری دیپلۆماسی و مرۆیی و یاسای نیودەوڵتیدا بووە لە ساڵی 2001ەوە وەک نوێنەری ژاپۆن و کارناسی ئەو وڵاتە لە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بواری پرسی مووشەکی دەستبەکار بووە و هەمان ساڵ چووەتە ناو گرووپی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری توێژینەوە پێشگیری لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی. هاوکات لە باڵیۆزخانەکانی ژاپۆن، ڤێتنام، واشنتۆن و برۆکسێل کاری کردووە.
باسنيوز
