خۆکوژێکی تاڵیبان لە پاکستان خۆی تەقاندەوە

خۆکوژێکی تاڵیبان لە پاکستان خۆی تەقاندەوە
خۆکوژێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان خۆی لە شاری دێرا ئیسماعیل خان لە وڵاتەکەی، تەقاندەوە.

تەقینەوەکە لە دەروازەی نەخۆشخانەیەک لە گونی کۆتلان سیدان لە دەوروبەری شاری دێرا ئیسماعیل خان لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، رووی داوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، حەوت کەس، کە دوو کەسیان پۆلیس بوون، گیانیان لەدەست داوە و 24 کەسی دیکەش بریندار بوون.









باسنيوز
Top