دوو چەکداری سوپای پاسداران لە سنووری پاکستان کوژران

 دوو چەکداری سوپای پاسداران لە سنووری پاکستان کوژران
میدیاکانی نزیک بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو چەکداری سوپای پاسداران لە سنوورەکانی پارێزگاری سیستان و بەلووچستان و پاکستان کوژراون.



لەمبارەوە بنکەی "فەیلەقی قودس"ی سەر بە سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ٧ی ٢٠١٩ دوو چەکداری هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لە ناوچەی "کێشتگان"ی سەر بە شاری "سەراوان" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هاوسنووری پاکستان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپێکی نەناسراو کوژراون".



ناسنامەی ئەو دوو چەکدارەی سوپای پاسداران بریتییە لە "سەید موحسێن نەقیبی" خەڵکی کرماشان و "عەبدولخالق درازهی" خەڵکی بەلووچستان".



لەو تێکهەڵچوونەدا دوو چەکداری دیکەی سوپای پاسداران بریندار بوون.



هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.







باسنيوز
Top