سەرۆک وەزیرانی سەردەمی قەزافی لەلیبیا ئازاددەکرێت
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی دادی لیبیا لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەلبەغدادی عەلی ئەل مەحمودی سەرۆک وەزیرانی سەردەمی موعەمەر قەزافی بەهۆی نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەر لەدەرەوەی وڵات ئازاد دەکەن.
ناوبراو پێویستی بەچارەسەری تایبەتی هەیە کە ئەوان ناتوانن دابینیبکەن
لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی داد دا هاتوە، ناوبراو پێویستی بەچارەسەری تایبەتی هەیە کە ئەوان ناتوانن دابینیبکەن ونەخۆشییەکەی پێویستی بەچاودێری نێودەوڵەتی هەیە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داد ئاماژەی بەنەخۆشییەکەی ناوبراو نەکردوە، بەڵام بەرونی ئەوەی بەگەلی لیبیا وتوە کە ئەوان ناوبراو ئازاددەکەن.
مەحمودی ساڵی 2012 بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژی خەڵکی لیبیا لەلایەن حکومەتی تونسەوە رادەستی دەسەڵاتی کاتی لیبیا کراوەتەوە.
فەرمانی لەسێدارەدانی بۆدەرچوە
دواتر لەساڵی 2015 هاوکات لەگەڵ سەیف قەزافی کوڕی سەرۆکی پێشوی لیبیا و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆدەرچوە.
خەندان
