پارەی سەرجەم دیپلۆماتکارانی ئێران لە بریتانیا بلۆک دەکرێت
رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاوی کردوەتەوە، جێرمی هەنت، لە سبەینێوە پارەی دیپلۆماتکارانی ئێران لە بانکەکانی بریتانیا بلۆک دەکات.
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران هەواڵەکەی پشتراست کردوەتەوە و ئاماژەشی بەوەداوە ئەو هەنگاوەی بریتانیا" لە کاردانەوەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتیەکەی بریتانیایە لەلایەن سوپای پاسداران".
بریتانیا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتیەکەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران، ئەو هەنگاوە بە "دوژمنگەرایی" وەسف کرد و هەرەشەی "دەرئەنجامی قورس"ی کرد ئەگەر تاران کەشتیەکە ئازاد نەکات.
ئەو لێدوانەی بریتانیا دوای ئەوە هات، ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئێران گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەشتیەیان بڵاوکردەوە، بریتانیا دەشڵێت" کەشتیەکە لە گەروی هورمز نەبوە، بەڵکو لە ئاوەکانی عوماندا بوە".
خةندان
