دەیان چەکداری تالیبان کوژران و بریندار بوون

دەیان چەکداری تالیبان کوژران و بریندار بوون
سوپای ئەفغانستان هێرشێکی کردە سەر بنکەیەکی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان و دەیان چەکداری کوشت و بریندار کرد.

ئەمڕۆ شەممە 20-7-2019، سوپای ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بنکەیەکی تاڵیبانیان لە ناوچەی خاس لە ویلایەتی ئۆرۆزخان لە باشووری وڵات بۆردومان کردووە.

هەروەک سوپای ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، 24 چەکداری تاڵیبان کوژراون و 17ـی دیکەش بریندار بوون.

تاڵیبان لە ساڵی 1994 دروست بووە و لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی ئەفغانستاندا گرت و بەهۆی پاڵپشتیکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، ئەمریکا لە ساڵی 2001 حوکمڕانیی تاڵیبانی رووخاند و خستییە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.










باسنيوز
Top