ئەمریکا رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ سعودیە نیشاندا
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە پنتاگۆن بڵاویکردەوە کە مارک ئاسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رەزامەندی لەسەر ناردنی هێزی زیاتری وڵاتەکەی بۆ سعودیە دەربڕیوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە راسپاردوە.
ئامانج لەناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە رێگریکردنە لەهەڕەشە لەناکاوەکانی ئێران
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بنکەی سەرەکی هێزی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن)، ئامانج لەناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە رێگریکردنە لەهەڕەشە لەناکاوەکانی ئێران.
پێشتریش ریاز رەزامەندی لەسەر میوانداریکردنی هێزی ئەمریکی دەربڕیوە و شا سەلمان رایگەیاندوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاتری ناوچەکەیە.
بەهۆی روداوەکانی کەندا و دەستبەسەرداگرتنی دو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانی لەلایەن ئەمریکاوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو ناوچەکە بەرەو خراپرتربون دەڕوات.
سعودە ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەی مەترسی ئێرانییەکان دەکات و ئەمریکاش بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەناوچەکە، سود لەو بڕیارەی سعودیە دەبینێت.
خەندان
