سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتییەکی سووتەمەنیدا گرت
هاوکات ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو کەشتییە بیانییە هەڵگری یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخە و ئەوەشی ڕەت کردووەتەوە کە سوپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی بەسەر کەشتیدا گرتبێت.
کاتژمێرێک بەرلە ڕاگەیەندراوەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، ئاژانسی (سکاینیوز) بڵاوی کردبووەوە کە ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە کە ١٢ سەرنشینی تێدا بووە و سوپای پاسدارانیش ئەوەی ڕات کردووەتەوە.
ماوەیەکە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە کەنداو دەریای عومان لەلایەن وڵاتانەوە پەرەی سەندووە و دەوڵەتی "جەبەلولتارق" کە لەلایەن بەریتانیاوە بەڕێوە دەچێت، دوو هەفتە لەمەوبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند و ئەمەش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی ئێران و بەریتانیا.
باسنيوز
