بریتانیا: پێویستەی پەیامێکی رون لەبارەی گەروی هورمز بدرێتە تاران
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنی مۆردانت وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەگرنگییەوە لە پرسی پاراستنی کەلوپەلە بازرگانییەکانیان لەگەروی هورمز دەڕوانێت و لەوبارەیەوە پێویستە پەیامی رونتر بدرێتە ئێرانییەکان.
راشیگەیاند، ئێران و رۆژئاوا قۆناغی بۆڵە بۆڵ و جەنگی ساردیان تێپەڕاندوە و گەشتونەتە چەند جەنگێکی تاریک لەسێبەری گرفتەکانی ئەو ناوچەیەدا.
ئاشکراشیکرد وڵاتەکەی بەشێک دەبێت لەپرۆگرامی (بەرگریکاری ئۆڵۆمپیا) کە پرۆژەیەکی سەربازی گرنگی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی و زەوی و دەریایی و مانگە دەستکردەکان، بەتایبەتیش لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئاماژەشی بەوەکرد وڵاتانی دیکەی وەک چین و روسیا لەڕێگای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوی خۆیانەوە دژایەتی هەوڵی تێکدانی پرۆژەی سیستمی مانگە دەستکردە نوێیەکەیان دەکەن.
خەندان
