زەریف: بریتانیا پەیمانیداوە كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی تاران رادەستبکاتەوە

زەریف: بریتانیا پەیمانیداوە كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی تاران رادەستبکاتەوە
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئێران رایگەیاند، هاوتا بریتانیەكەی پەیمانی پێداوە ئاسانكاری لە رێكاری رادەستکردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی تاران بكات.

لە سەرەتاوە رامانگەیاند ئەو سزا سەپێندراوانەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر وڵاتەكەماندا سەپێندراوە ناكرێت جێبەجێبكرێن


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرك ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "لە سەرەتاوە رامانگەیاند ئەو سزا سەپێندراوانەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر وڵاتەكەماندا سەپێندراوە ناكرێت جێبەجێبكرێن".

ئەو گەمارۆیانە ناكرێت لە دەرەوەی چوارچێوەی یەكێتی ئەوروپادا گشتاندنی بۆ بكرێت


ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو گەمارۆیانە ناكرێت لە دەرەوەی چوارچێوەی یەكێتی ئەوروپادا گشتاندنی بۆ بكرێت، پێشتریش وتومانە كە ئەو كەشتیە بەرەو سوریا بەڕێنەكەوتبو".

هەر لەو چوارچێوەیەدا زەریف رایگەیاند، وڵاتەكەی لەسەرەتاوە بەهانەكانی حكومەتی بریتانیای رەتكردوەتەوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی ئێران لەلایەن بریتانیاوە كە لە دو هەفتەی رابردودا لە جەبەل تاریق دەستیبەسەردا گیرا.

هاوكات بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە زاری زەریفەوە بە راگەیاندنەكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، "هەواڵی دڵخۆشكەر لەبارەی كەشتیە نەوتهەڵگرەكەوە هەیە و بە زوترین كات ئاشكرای دەكەن".





خەندان
Top