فڕەنسا: دەبێت لە بەرامبەر ئێراندا یەکبین

فڕەنسا: دەبێت لە بەرامبەر ئێراندا یەکبین

وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایگەیاند "پێویستە وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر هەنگاوەكانی ئەمدواییەی ئێران لەنێوخۆیاندا یەكبن".

بەرامبەر هەنگاوەكانی ئەمدواییانەی ئێران پێویستە یەكبین



جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە هەنگاوەانی ئەمداوییەی ئێران رایگەیاند "پێویستە بەرامبەر هەنگاوەكانی ئێران بۆ پابەندنەبون بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە، وڵاتانی ئەورپا یەكبن".

پێویستە ئێران لە بڕایارەكەی بكشێتەوە



لۆدریان ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە ئێران لەو بڕیارەی بكشێتەوە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا رایگەیاندوە پابەندیەكانی بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە كەمدەكاتەوە".

وەڵامێكی خراپە بۆ بڕیارێكی خراپ



لەمیانی لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنوسان لۆ دریان وتیشی "بڕیارەكەی ئێران سەبارەت بە كەمكردنەوەی پابەندیەكانی بەو رێككەوتننامەیەی كە ساڵی رابردو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پاشەكشەی تێداكرد، وەڵامێكی خراپە بۆ بڕیارێكی خراپ".







خەندان
Top