ئێران چاودێریی زیاتر دەخاتە سەر سنوورەکانی کوردستان

ئێران چاودێریی زیاتر دەخاتە سەر سنوورەکانی کوردستان
ئێران سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ باشوور و باکووری کوردستاندا دەخاتە ژێر چاودێری سوپای پاسدارانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 300 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکرێت.

عەبدولرەزا فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی دەڵێت، بە هاوكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بڕی 300 ملیۆن دۆلاریان بۆ چاودێری سنوورەكانی رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئێران تەرخانكردووە.

فەزڵی وتیشی، بەهاوكاری عێراق و توركیا ئاسایشی سنوورەكانیان لەگەڵ باکووری عێراق و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا دابینكردووە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئەركی پاراستنی ئەو سنوورانەی لەئەستۆدایە.

لە ماوەکانی رابردوودا، هەردوو وڵاتانی تورکیا و ئێران بە بیناووی بوونی هێزەکانی پەکەکە و هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان، سنوورەکانی باشووری کوردستانیان بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە جیا لە شەهید بوون و برینداریبوونی چەند هاووڵاتییەک، چەند ناوچەیەکی سنووریش چۆڵکراون.



K24 –
Top