له چاپکردنی كتێبێكی پاولۆ كۆیلۆ لە تورکیا سانسۆر خراوه‌ته سه‌ر وشه‌ی كوردستان
وه‌شانخانه‌ی "جان" له توركیا، رۆمانی "11 خولهك"ی رۆماننووسی به‌ناوبانگی به‌رازیلی پاولۆ كۆیلۆی وه‌رگێڕایه زمانی تورکی و له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌دا سانسۆریان خستووه‌ته سه‌ر وشه‌ی كوردستان و له‌بری كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان به‌كارهێناوه.
له 68ـه‌مین لاپه‌ڕه‌ی رۆمانه‌كه‌دا رسته‌ی "the Kurds come from Kurdistan" كردووه‌ته "كورده‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشته‌جێن". هه‌مان ئه‌م كتێبه پێشتر بۆ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراون، به‌ڵام وشه‌ی كورد و كوردستان به‌كارهاتوون، كه‌چی له وه‌رگێڕانه توركییهكهیدا به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" گۆڕدراوه.
رۆمانی 11 خوله‌كی پاولۆ كۆیلۆ، له 42 وڵات بڵاوكراوه‌ته‌وه و بۆ 25 زمانی جیاواز وه‌رگێڕدراوه.
رووداو
