یاریدەدەری رۆحانی بۆ کاروباری ژنان: رەوشی ژنانی کوردستان باش دەکەین
ئەو كە سەردانی پارێزگای سنەی كردووە، رووبەرووی كۆمەلێك گلەیی و رەخنەی ژنان بووەتەوە و دەڵێن دۆخی ژنانی رۆژھەڵاتی كوردستان خراپە و حكومەت دەبێ ئاوری جیدی لێ بداتەوە.
لەو بارەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە یەكەم كارمان ئەوە بوو كە سەردانی ناوەندێكی كاركردنی ژنانمان كرد كە پێشتر لەلایەن ئێمە و وەزارەتی كار پێكھاتبوو، ئامانجەكەش ئەوەیە كە ژنانی سەرپەرشتیاری خێزان بتوانن لە كوردستان كاری خۆیان بكەن".
سەردانی ئیبتیكار بۆ سنە بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆژە بچووكەكانی ژنانە كە بە قەرزی حكوومەت كراون، بەڵام بەگوتەی چاودێران و ژنانی ئاسایی، بە یاریدەدەری سەرۆككۆماریان گوتووە كە ژنانی كورد جگە لەوە كێشەی گەورەی دیكەیان ھەیە، نەبوونی دەرفەتی كار، نەبوونی ئازادی رادەربرین و كار، تووندوتیژی بەرامبەریان و نەبوونی یەكسانی شەرعی و یاسایی لەگەڵ پیاوان گرفتی ژنانی كوردستان و ئێرانن.
جگە لەوەش، دۆخی ژیانی ژنانی سەرسنوور خراپترە و ھەژاری تەنگی پێ ھەڵچنیون، ھەربۆیە مەعسومە ئیبتیكار دەڵێ پرۆژە بڕیارێكیان بۆ باشكردنی گوزەرانی ژنان ئامادە كردووە.
K24
