ئەمریکا سزای توند بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت
پاکێجی سزاکانی سەر تورکیای ئامادەکردوە
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگی ئەنمریکی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پاکێجی سزاکانی سەر تورکیای ئامادەکردوە و لەچەند رۆژی ئایندە بڵاویاندەکاتەوە.
لەرۆژی هەینی رابردوەوە، پرۆسەی گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی روسی (S-400) بۆ تورکیا بەردەوامە و تا ئێستا شەش کاروانی ئەو پرۆسەیە گەشتوە و بەپێی وەزارەتی بەرگری تورکیاش ئەمڕۆ کاروانی حەوتەمی پرۆسەکە دەگاتە خاکی تورکیا.
چاوەڕێدەکات تا ساڵیادی کودەتاکەی ئەو وڵاتە کۆتایبێت
بلومبێرگ ئەوەشی ئاشکراکردوە ئەمریکا کۆتای ئەم هەفتەیە سزاکانی بەسەر تورکیا رادەگەیەنێت و چاوەڕێدەکات تا ساڵیادی کودەتاکەی ئەو وڵاتە کۆتایبێت، کە تێیدا ئەمریکا بەهاندەری کودەتاکە دەزانێت و کۆشکی سپی نایەوێت لەو ساڵوەختەدا هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێت.
بەڕاوێژ لەنێوان ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئامادەکراوە
ئەوەش ئاشکراکراوە پاکێجی سزاکانی سەر تورکیا بەڕاوێژ لەنێوان ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئامادەکراوە و تەنها رەزامەندی دۆناڵدترەمپ و راوێژکارەکانی ماوە.
ساڵی 2017 پاش ئەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی تورکیا بەکڕینی سیستمی پاترۆیۆت شکستیهێنا، تورکیا گرێبەستێکی لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی سیستمی موشەکی S-400 واژۆکرد و تا ئێستاش ئەمریکا دژایەتی ئەو گرێبەستە دەکات و بەبەرهەڵستیکردنی بنەماکانی کاری پێکەوەیی رێکخراوی ناتۆی دەزانێت، چەندین جار هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کردوە و پێشی راگەیاندوە کە پرۆگرامی فرۆکەی F-35 کە بەتورکیای فرۆشتوە رادەگرێت.
خەندان
