ماکرۆن لەیادی شۆڕشی فەرەنسیدا توانای بەرگری ئەوروپا نمایشدەکات

ماکرۆن لەیادی شۆڕشی فەرەنسیدا توانای بەرگری ئەوروپا نمایشدەکات
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەقەڵای باستیل و لەیادی رۆژی شۆرشی فەرەنسیدا، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لەنمایشێکی سەربازی هاوبەشدا توانای بەرگری وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپای نمایشکرد.

چەندین سەرکردەی ئەوروپا بەشداری دەکەن


بەپێی زانیارییەکانی فرانس پرێس، لەمەراسیمە سەربازییەدا کە لەکۆشکی چامس ئەلیسا و لەناودڵی قەڵای باستیل بەڕێوەدەچێت چەندین سەرکردەی ئەوروپا لەوانە ئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا و مارک روت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و دەیان وەزیری بەرگری و دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا بەشداری دەکەن.

نمایشە سەربازییەکەی قەڵای باستیل بەهۆی ساڵیادی رۆژی 14ی تەموزی 1789یە کە تێیدا وەک بەشێک لەهەڵمەتەکانی شۆڕشی فەرەنسی توانرا بەربەستەکانی قەڵای باستیل تێکبشکێنرێت.

لەمبارەیەوە کۆشکی ئەلیسا بڵاویکردۆتەوە پێدەشێت تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیاش بەشداری مەراسیمەکە دەکات، هەرچەندە تا ئێستا نوێنەرایەتی حکومەتەکەی بەشداری کردوە.

نمایشی سەربازی ئەورپا لەکاتێکدایە لەئێستادا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەوروپا ئەمریکادا هەیە و پرسی ئێران و رۆژئاواش جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە.

چوار هەزار ئەفسەری سەربازی لەنمونەی سوپاکانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بەشداری نمایشە سەربازییەکە دەکەن


بەپێی زانیارییەکان، چوار هەزار ئەفسەری سەربازی لەنمونەی سوپاکانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بەشداری نمایشە سەربازییەکە دەکەن کە بەشێکن لەنمونەی توانای بەرگری ئەکێتی ئەوروپا.





خەندان
Top