به‌بڕیاری ئه‌ردۆغان هه‌ر په‌نابه‌رێكی سووری تاوان بكات سنوورداش ده‌كرێتەوە
گله‌یی و گازنده‌ی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان و ناڕه‌زایی به‌شێكی خه‌ڵكی توركیا له‌باره‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نیشته‌جێی ئەو وڵاتە، بووه رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی به‌تێروته‌سه‌ل خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڕیاریدا، پرۆژه‌ی هاندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و قۆناخ به‌قۆناخ له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی سووریا بكرێنەوە. هه‌روه‌ها پێشتر سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بێبه‌رامبه‌ر بوو، ئه‌ردۆغان بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌مه‌ودوا ئه‌وانیش وه‌ك هاووڵاتییانی توركیا به‌پاره چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی بڕیاری ئه‌ردۆغان، هه‌ر په‌نابه‌رێكی سووری كێشه بنێته‌وه و تاوان بكات، و له دادگا تۆمه‌تبار بكرێت، ده‌ستبه‌جێ سنوورداش ده‌كرێت و ناوی ده‌خرێته نێو لیستی ره‌ش و چوونی بۆ توركیا بۆ هه‌میشه قه‌ده‌خه ده‌كرێت.
كۆمپانیاكانی راپرسیی نزیك له ئاكپارتی، چه‌ند راپرسییه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری شكستی ئاكپارتی له ئه‌نقه‌ره، ئیسته‌نبووڵ، مێرسین، ئادانا، ئه‌نتاڵیا، موغڵا، ئایدن، ئیزمیر و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی توركیا ئه‌نجامدا و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره سوورییه‌كان.
به‌پێی دوایین ئاماری فەرمانگەی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، كۆی گشتیی ژماره‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نیشته‌جێی توركیا 3 ملیۆن و 644 هه‌زار و 342 كه‌سن. دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و چڵە زه‌یتوون، 313 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری به‌خواستی خۆیان له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا.
ووداو-
