باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن: کڕینی S400 په‌یوه‌ندی به ستراتیژیمانهوه نییه
توركیا له پێناو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كه به‌په‌له پێویستیه‌تی بڕیارێكی ئابوری و ته‌كنیكی داوه
سه‌ردار كڵچ، باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن لە تویتێکدا لە هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر نوسیویەتی، "توركیا له پێناو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كه به‌په‌له پێویستیه‌تی بڕیارێكی ئابوری و ته‌كنیكی داوه، هیچ په‌یوه‌ندی به روانگه‌ی ستراتیجیمانهوه نییه و به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵبژاردن نییه له نێوان ئه‌مریكا، ناتۆ و روسیا".
ئەو وتانەی باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن وەڵامێکە بۆ هەریەکە لە ئێلیۆت ئێنگهڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و میكایل مهككاوڵ، ئەندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا کە رەخنەی توندیان ئاڕاستەی بەرپرسانی تورکیا کردبو لەبەرامبەر کڕێنی S400ی روسیدا.
هه‌ستیاری و هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن دەشڵێت، "هه‌ستیاری و هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه".
هەینی رابردو یەکەمین کاروانی سیستی بەرگری موشەکی S400 گەیشتە ئەنقەرە
هەینی رابردو یەکەمین کاروانی سیستی بەرگری موشەکی S400 گەیشتە ئەنقەرە و تا ئێوارەی دوێنێ چوار کاروانی فڕۆکەوانی لەو موشەکە گەیشتوەتە ئەو وڵاتە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا هۆشداری دابوە تورکیا لە کڕینی سیستمی بەرگری موشەی روسی دوربکەوێتەوە.
خەندان
