پزیشکان هۆکاری نەخۆشییە دەگمەنەکەی مێرکڵ ئاشکرا دەکەن

پزیشکان هۆکاری نەخۆشییە دەگمەنەکەی مێرکڵ ئاشکرا دەکەن
چەند پزیشکێک هۆکاری نەخۆشییە دەگمەنەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئاشکرا دەکەن.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی رای ژماررەیەک پزیشکی پسپۆڕی لەبارەی هۆکاری لەزرینی توندی ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا بڵاو کردووەتەوە، کە تا ئێستا سێ جار لەبەردەم کامێراکان و شاندی وڵاتان، تووشی بووە

دکتۆر سارە بەروار پێی وایە ئەو حاڵەتە بەهۆی غودەی دەرەقییەوە روو دەدات و ژنانیش 10 جار لە پیاوان زیاتر، ئەگەری تووشبوونیان هەیە.

سارە بەروار ئاماژەی بەوەش کردووە، کە 17 دەرمانی دژە بەکتریا و زیادبوونی رێژەی کافایین، نیکۆتین و ئەلکحول لە لەشدا، هەمان لەرزین دروست دەکەن.

ئەو پزیشکە پێی وایە چەند هۆکارێکی دیکەش لەرزین دروست دەکەن، کە بریتین لە کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لە جەستە، ترس و دڵەڕاوکێی هۆکار نادیار.

هەروەها دکتۆر پیتەر گارارد، مامۆستای زانکۆی پزیشکیی لەندەن رایگەیاندووە، ئەگەر هەیە حاڵەتەکەی ئەنگێڵا مێرکڵ بەهۆی نەخۆشییەکی مێشک و دەمارەوە بێ، کە تەنیا کەسانی سەروو تەمەنی 60 ساڵی تووشی دەبن.

دکتۆرێکی دیکە بە ناوی مایک فیتزپاتریک پێی وایە، جۆرە ڤایرۆسێک یان بەکتریایەک لە لەشی مێرکڵدا هەیە و لەو کاتەی خڕۆکە سپییەکان (سیستەمی بەرگریی لەش) هەوڵی لەناوبردنیان دەدا، ئەو لەرزینە دروست دەبێت.










باسنيوز
Top