ترەمپ: ئیدی کار لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا ناکەم

ترەمپ: ئیدی کار لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا ناکەم
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئیدی کار لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتنی پایتەختی وڵاتەکەی، ناکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، هێرشی کردووەتە سەر تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و رایگەیاندووە، ”هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە بەریتانیا دەبینین“.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کیم دارۆش، باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتن ”بەپێی پێویست خزمەتی وڵاتەکەی نەکردووە و خۆشمان ناوێ، ئیدی کاری لەگەڵدا ناکەم“.

دوای بڵاو بوونەوەی هەڵوێستی کیم دارۆش لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، تێرێزا مەی راگەیاند، متمانەیەکی ۆریان بە باڵیۆزەکەیان لە واشنتن هەیە، بەڵام لەگەڵ بۆچوونەکانیدا نین.

کیم دارۆش، باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتن لە چەند یاداشتێکی خۆیدا، کە بۆ وڵاتەکەی ناردووەتەوە و رۆژی یەکشەممە 7-7-2019 رۆژنامەی (زە مێیل ئۆن سەندەی)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بە ”بێ توانا“ ناو دەبات.

کیم دارۆش لە یاداشتەکانیدا پێی وایە ”رەنگە“ سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ ”بە ئابڕووچوونێک لەناو بچێت و باوەڕ ناکەم ئەو ئیدارەیە بەشێوەیەکی ئاسایی ئیدارەی ئەمریکا بکات“.

لەبارەی کەسایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ئەو دیپلۆماتە بەریتانییە رایگەیاندبوو، ترەمپ ”متمانەپێکراو نییە و کەم توانایە“.















باسنيوز
Top