هەشت گەنج دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ئاوارەی سووری
هەشت گەنجەکە، کە هەموویان لە سێ ناوچەی شاری نەبەتییە لە باشووری لوبنان دەستگیر کراون و ناو و تەمەنیان ئاشکرا کراوە، دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵیی سووری و پەردەی کچێنییان دڕاندووە.
گەنجەکان، کە شەشیان هاووڵاتیی لوبنان و دووشیا ئاوارەی سوورین، تەمەنیان لەنێوان 33-19 ساڵە و پێشتریش تاوانیان ئەنجام داوە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.
بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە ئاوارە بوون و بەشێکی زۆریشیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەری سووریا و جیھان بردووە، جگە لە کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.
باسنيوز
