به فه‌رمی، یوفا وه‌ڵامی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌یه‌وێت له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بكشێته‌وه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ورووپا بكات، له‌مباره‌یه‌وه یوفا هاته ده‌نگ و به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و بیرۆكه‌ی قبوڵكردنی ئارجێنتینای ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
دوای ماڵئاواییكردنی ئارجێنتینا له كۆپا ئه‌مریكا، لیۆنێل مێسی و یاریزانانی ئارجێنتینا ره‌خنه‌یه‌كی توندیان له فیدراسیۆنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور كرد و به گه‌نده‌ڵ و لایه‌نگیری به‌رازیل تۆمه‌تباریان كردن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای ناچار كردووه كه بیر له كشانه‌وه‌یان له كۆپا ئه‌مریكا بكاته‌وه و به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه، یوفا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هیچ داواكارییه‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه كه گوایه داوایان له یوفا كرد بێت رێگه‌یان پێبده‌ن له داهاتوو له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن.
یوفا له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویانه: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا داواكارییه‌كی له‌مجۆره‌ش له ئێمه بكات ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور هه‌یه و نامانه‌وێت تێكه‌ڵی كێشه و ناكۆكییه‌كانیان بین، بۆیه وه‌ك یوفا ئاماده‌ین میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بكه‌ین بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان، وه‌ك میواندار و سه‌یركردنی یارییه‌كان نه‌ك بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان.
k24-
