وەزیری بەرگریی ئێران: دزیی دەریایی بەریتانیا بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت

 وەزیری بەرگریی ئێران: دزیی دەریایی بەریتانیا بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت


ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتیی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای بەریتانیای بە دزیی دەریای لەقەڵەم دا و ئاشکرای کرد ئەم کارە بۆ ئێمە قەبووڵکراو نییە.



لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2019.7.8 ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی سەربازی لە شاری "بەندەرعەباس" لە باشووری ئێران، لە بەرانبەر کەشتییەکی نەوتیی ئێران کە لەلایەن هێزی بەریتانیاوە چەند ڕۆژێکە لە جەبەلولتارق دەستی بەسەردا گیراوە، هەڵوێستی نواند و گوتی: "ئەو هەوڵێکەی دنەدەرانەیە لەلایەن بەریتانیاوە و پێچەوانەی یاسا و ڕێوشوێنە نیودەوڵەتی و بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی و جۆرێکە لە دزی".



وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاسایشی ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆر گرنگە و ئێران بۆ پاراستنی سەقامگیریی خۆی نرخی زۆری داوە و توانیویە بەرپرسیارانە و بە هێزەوە ئەو ئاسایەشە دابین بکات".



ئەمیر حاتەمی گوتیشی: "لەم دواییانەدا هێزەکانی سوپای پاسداران توانیان فڕۆکەکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بکەنە ئامانج کە هاتبووە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێمە بۆ پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ کەس سازش ناکەین و بەرگری لە سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانمان دەکەین"

وەزیری بەرگریی ئێران گوتیشی: "ئێمە لە بەرانبەر ئەم دزە دەریاییانەدا زەحمەتی زۆرمان کێشاوە و هەوڵی زۆرمان داوە و ئەم جۆرە دزی و تاڵانە دەرییایە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت و لە هەوڵی وەڵامدانەوەین".





باسنیوز
Top