ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ریكا به "دز" ده‌چوێنێ
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر كڕیارێكت هه‌بێت، كڕیاره‌كه له كاتی خۆیدا پاره‌كه بدات، ئیتر چۆن كاڵاكه‌ی ناده‌یتێ، ئه‌گه‌ر وابێت به دزی ناوده‌برێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "توركیا تا ئێستا 1.4 ملیار دۆلاری داوه بۆ كڕینی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی جۆری (F-35)ـی ئه‌مه‌ریكی، چواریان راده‌ستكراوه و فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆ مه‌شق و راهێنان چوون بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400ـی رووسی له‌لایه‌ن توركیا زیاتر بووه. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی رۆیته‌رزیان گوتووه، تا ئیستا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سووره له‌سه‌ر سزادانی توركیا و ده‌رهێنانی له لیستی پرۆگرامی F-35، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه رووسییه بكڕێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵوێسته‌كانی، دوور نییه ئه‌نقه‌ره به‌دوای شوێنگره‌وه‌كانیدا بگه‌ڕیت و له بری فڕۆكه‌ی ئێف - 35ـی ئه‌مه‌ریكی، فڕۆكه‌ی (سو-57) بكڕێت.
K24
