دۆناڵد ترەمپ : ئێران وریابە لەو هەڕەشانەی دەیانکەیت

دۆناڵد ترەمپ : ئێران وریابە لەو هەڕەشانەی دەیانکەیت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وەڵامی لێدوانەکانی حەسەن رۆحانی لەبارەی دەستکردنەوە بە چالاکییە ئەتۆمییەکان دایەوە و هەڕەشەی تووند دەکات.

دوێنێ چوارشەممە 03/07/2019، حەسەن رۆحانی مۆڵەتێكی چوار رۆژەی دایە ئەوروپا و رایگەیاند، ئەگەر پابەندی سەرجەم بەڵێنەکنیان نەبن، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوو ناوەندی ئەتۆمی ئەراکیش چالاک دەکەنەوە کە پاش رێککەوتنامەی ئەتۆمی لە ساڵی 2015 دایانخستبوو.

لە وەڵامی ئەمەشدا، دۆناڵد ترەمپ، ھۆشداری دایە ئێران و لە تویتێكدا نووسیویەتی: "ئێران وریابە لەو هەڕەشانەی دەیانکەیت، رەنگە لێتان هەڵگەرێتەوە و خۆتان بگەزێت، بەشێوەیەک هەرگیز کەس بەو جۆرە نەگەسترابێت".

سەرۆکی ئەمەریکا پێشی وایە، ئەو هەڕەشەیەی ئێران، هەڕەشەیەکی نوێیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ئەوروپییەکان دەکات، بەبێ رەچاوکردنی سزاکانی ئەمەریکا، پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە بن، ئەوروپاش بەڵێنی پابەند بوونی داوە، بەڵام تاران پێی وایە ئەو بەڵێنانە بێ ناوەڕۆکن.




K24
Top