سوپای پاسداران: توانیمان ته‌رازووی هێزی سه‌ربازیی هه‌ڵگێڕینەوه و ئه‌مه‌ریكا ناچار بكەین له جه‌نگ پاشگه‌زبێته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019، لیوا حسێن سه‌لامی له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی سه‌رپه‌رشتیكردنی سوپای پاسداران گوتوویه‌تی: رێگای به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكامان داخست، ته‌رازووی هێزمان به‌رامبه‌ریان گۆڕی و هێزی پێچه‌وانه‌مان نیشاندان.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ئه‌مڕۆ دوژمن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ده‌ترسێ، له راگه‌یاندن و مامه‌ڵه‌كانیاندا ئه‌م بارودۆخه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وان له كۆتاییدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان راگه‌یاند و گووتیان نایانه‌وێ رووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه بووه ئابڕووی خۆیان بپارێزن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌میر سه‌باحی، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانیی ئێران هۆشداریی دایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گووتی: ئێران چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و به‌رگریی له خۆی پێده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری سه‌باحی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی بیرنه‌چێت، هه‌میشه هۆشداریی ده‌ده‌ینێ كه نمایشی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به‌سه‌رچووه، چونكه چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه و به‌رگریی له خۆمان پێده‌كه‌ین.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوتوویه‌تی: راوه‌ستانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌رمان له دووریی 200 میل له‌ناو ده‌ریاكاندا، به‌هۆی توانا و لێهاتوویی سه‌ربازیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه، چونكه دوژمن ده‌زانێت ئاماده‌سازیی ئێران له بواری سه‌ربازییدا بۆ تاقیكردنه‌وه نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵه بكه‌ن ده‌بێته دوا هه‌ڵه بۆیان.
سه‌باحی ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا جێگای متمانه نییه، چونكه له رووی سیاسییه‌وه فشارێكی زۆر ده‌كات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له كه‌نداو مۆڵ ده‌دات، ده‌یه‌وێت مه‌رامه خراپه‌كانی به‌سه‌ر گه‌لانی ئیران‌دا بكاته واقیع و بیسه‌پێنێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌كووتن و سزاكانی سه‌ر ئێران فراوان ده‌كه‌ن، دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ناكرێت باوه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكا بكرێت و له‌گه‌ڵی بچینه دانووستانه‌وه.
k24
