ئەردۆغان، عەلی باباجان بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە فەتحوڵا گولەنە دەدرێتە دادگا

ئەردۆغان، عەلی باباجان  بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە فەتحوڵا گولەنە دەدرێتە دادگا
وەزیری دارایی و ئابووریی توركیا بووە و بەنیازە پارتێكی تازە دابمەزرێنێت و ٤٠ ئەندام پەرلەمانی ئاكەپەی لەگەڵدایە، بە تۆمەتی ئەوەی لەو سەردەمانەی پۆستی هەبووە، خزمەتی گرووپی "فەتحوڵا گولەن"ی كردووە، بۆیە بە مەبەستی دەستگیركردنی دۆسیەی لەسەر جووڵێندراوە.



تەلەفزیۆنی (ئۆدا تی ڤی)ی توركی هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە، بەوەی عەلی باباجان بەرلەوەی پارتە تازەكەی دابمەزرێنێت دەستگیر دەكرێت، چونكە تۆمەتبارە بە خزمەتكردنی سەرانی فەتحوڵا گولەن، سەرۆكی بزوتنەوەی خزمەت.



لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەوكاتانەی باباجان وەزیری دارایی و ئابووری بووە، بە شێوەیەكی نایاسایی پارەی بۆ گولەنییەكان خەرج كردووە، هەروەها چەندین كەسیشی بە شێوەیەكی نایاسایی دامەزراندووە، كە ئەوانیش هەر سەر بە گولەن بوون.



باباجان كە سیاسییەكی ناسراوای توركیایە و جگە لەوەی پێشتر وەزیری دارایی بووە، هاوکات جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیاش بووە، بەنیازە پارتێكی تازە دابمەزرێنێت، كە ڕكابەری پارتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بكات، بەڵام چەند میدیایەکی توركی و تەلەفزیۆنی (ئۆدا تی ڤی) بڵاویان كردووەتەوە، بەرلەوەی پارتەكەی دابمەزرێنێت، دەستگیر دەكرێت.



تاوەكوو ئێستا بە فەرمی دۆسیەكەی لە دادگا نەجوولێنراوە، بەڵام ڕێكارەكانی دادگاییكردنی باباجان دەستی پێ كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا داواكاری گشتی بۆ دەجووڵێنن.





باسنیوز
Top