10 پەنابەری کورد لە توونس دەستگیر کران
نوێنەری فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرانسەری عێراق لە تورکیا ئاشکرای کرد بەھۆی گۆڕینی ڕێڕەوی ڕۆیشتنی یەختەکەیانەوە، پۆلیسی تونس ١٠ پەنابەری کوردی دەستگیر کرد.
ڕۆژ عەزیز، نوێنەری فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرانسەری عێراق لە تورکیا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئاگادار کراین کە دوێنێ سێشەممە (2 / 7 / 2019 ) دوای ئەوەی یەختێک لە دەریای "مەرمەریسە"ی تورکیاوە بەرەو ئیتالیا رۆیشتووە بەھۆی ئەوەی لە ڕێرەوی خۆی لای داوە و بەرەو توونس بەڕێ کەوتووە و لەوێ پۆلیسی دەریاوانیی تونس پەنابەرەکانی دەستگیر کردووە.
گوتیشی: بەپێی زانیاریەکانمان، لەناو پەنابەرەکاندا 10 پەنابەری کوردی تێدایە.
باسی لەوەش کرد، ھەرچەندە ڕووداوەکە تازەیە، بەڵام ھەوڵەکانمان بۆ دیاریکردنی چارەنووس و ئازادکردنیان خستوەتە گەڕ.
باسنیوز
