دۆناڵد ترەمپ: ئێران دەزانێت چی دەكات و یاری بە ئاگر دەكات

دۆناڵد ترەمپ: ئێران دەزانێت چی دەكات و یاری بە ئاگر دەكات
سەبارەت بە زیادكردنی ئاستی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەكات.

دوای ئەوەی دوێنێ دوشەممە ئێران بە فەرمی رایگەیاند، رێژەی یۆرانیۆمی خەزنكراوی وڵاتەكەی بە رێژەی زیاتر لەسەدا سێ بەرزكردوەتەوە، كە ئەو هەنگاوە شكاندنی بەشێكە لە پابەندیەكانی ریككەوتنە ئەتۆمیەكە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا هۆشداری دایە تاران.

هیچ پەیامێك نیە بۆیان، بەڵام ئێران دەزانێت چی دەكات؟ ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەكات


دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكی كۆشكی سپیدا سەبارەت بە هەڵوێستی بەرامبەر هەنگاوەكەی دوێنێی ئێران سەباەت بە زیادكردنی رێژەی یۆرانیۆم، وتی، "هیچ پەیامێك نیە بۆیان، بەڵام ئێران دەزانێت چی دەكات، ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەكات".

دوای ئەو راگەیەندراوەی ئێران لەبارەی زیادكردنی رێژەی یۆرانیۆم-ی پیتێندراو لە وڵاتەكەیدا، دەسبەجێ كاردانەوەی لێكەوتەوە و وڵاتانی ئەوروپا و بریتانیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش لەوباریەوە هۆشداریان دا.

حكومەتی تاران 60 رۆژ مۆڵەتی دایە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی لەسەر رككەوتنە ئەتۆمیەكە واژۆیان هەیە


هەشتی ئایاری ئەمساڵ، حكومەتی تاران 60 رۆژ مۆڵەتی دایە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی لەسەر رككەوتنە ئەتۆمیەكە واژۆیان هەیە، تا پارێزگاری لە رێككەوتنەكە بكەن و سنورێك بۆ فشارەكانی سەر وڵاتەكەی دابنێن.

راشیگەیاندبو "لە ئەگەری تێپەڕینی مۆڵەتەكە بێ ئەنجام، هەنگاوی توندتر هەڵدەگرن".




خەندان
Top