ئەردۆغان چەند نهێنییەکی کوژرانی رۆژنامەنووسێک ئاشکرا دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا چەند نهێنییەکی کوژرانی رۆژنامەنووس و نووسەرە سعودییەکە لە ئیستەنبوڵ، ئاشکرا دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، بەبێ ناوهێنانی کەس، رایگەیاندووە، ”هەندێک کەس“ ئامادەن بڕە پارەی زۆر بدەن بۆ داخستنی کەیسی کوژرانی جەمال خاشقچیی رۆژنامەنووس و نووسەری سعودی.
پێشتریش لە کۆبوونەوەی G20 لە یابان، رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی هەرگیز بوڵ ناکات رووداوەکە پەردەپۆش بکرێ و ”پێویستە“ محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بکوژەکان ئاشکرا بکات.
جەمال خاشقچی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە رۆژی 2/10/2018ـەوە ون بوو و دواتر لە رۆژی شەممە 6/10/2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە کوژراوە.
دواى 18 ڕۆژ، له رۆژی شەممە 20/ 10/ 2018، ئاژانسی هەواڵی سعوودیی فەرمی، بڵاوی کردەوە، کە جەمال خاشقجی، لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ بە دەست بەشەڕ هاتووە و دواتر بهو هۆیهوه، گیانى لهدهست داوه.
تا ئێستا زۆرینەی تۆمەتەکان ئاراستەی محەمەد بن سەلمان دەکرێ و سعودیەش بە توندی رەتی دەکاتەوە بن سەلمان دەستی لە کوژرانی خاشقچیدا هەبێت.
باسنیوز
