ئێران: ئێستا ئابووریمان زۆر خەراپە ، بەڵام هاوشێوەی سەدام، روبەروی سزا ئابورییەکانی ئەمریکاش دەبینەوە

 ئێران: ئێستا ئابووریمان زۆر خەراپە ، بەڵام  هاوشێوەی سەدام، روبەروی سزا ئابورییەکانی ئەمریکاش دەبینەوە
جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە هەروەک چۆن توانی روبەروی چەکی کیمیایی سەدام حسێن ببێتەوە لە کاتێکی هەستیاردا.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەمە محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە هەروەک چۆن توانی لەجەنگی سەپێنراوی ئێران-عێراقدا روبەروی چەکی کیمیایی سەدام حسێن ببێتەوە لە کاتێکی هەستیاردا.

هەرگیز لەبیری ناکەین کە رۆژئاوا پاڵپشتی سەدامی کرد و چەکی پێدا


زەریف وتوشیەتی " هەرگیز لەبیری ناکەین کە رۆژئاوا پاڵپشتی سەدامی کرد و چەکی پێدا، تەنانەت ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سەدامەوە نەکرد."

وەبیرهێنانەوەی ئەم روداوانە وەڵامێکە بۆ وتەیەکی ترەمپ کە دەڵێت لەبیرمانە ئێرانیەکان 2000 ئەمریکیان کوشتوە.

لێدوانە توندەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و کۆبونەوەی لوتکەی (G-20)ش نەیتوانی هەنگاوێک پرسەکەی بباتە پێشەوە.




خەندان
Top