ئێران بە فەرمی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات

 ئێران بە فەرمی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات


کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەوە، بە فەرمی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات.

غولام حوسێن دەهقانی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رۆژی هەینی 28-6-2019، بە فەرمی سکاڵاکەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە.

سکاڵاکە بەهۆی ”دوژمنکاریی ئەمریکا بە ناردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ ئاسمانی ئێران“ تۆمار کراوە و غوڵام حوسێن دەهقانی رایگەیاندووە، تاران مافی خۆیەتی وەڵامی توندی هەر هێرشێک بداتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 20-6-2019، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخووڕیی ئەمریکییان تێک شکاند.





باسنیوز
Top